سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای لە وڵاتانی ئا‌مریكا، ئێران‌و ٦ وڵاتی دیكه كرد كه بێنە ڕیزی پەیماننامەی ڕیگری لە تاقیکردنەوەی چه‌كی ناوكی‌و پاش ئیمزاکردنیشی بیخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە.
بان كی مون له ڕێوڕه‌سمی بیستەمین ساڵوەگەڕی دامه‌زرانی ڕێكخراوی تاقینهكردنهوهی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كان له وییه‌ن ئه‌م داوایەی هێنایه به‌رباس.
ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له‌و ٨ وڵاتە كردوه كه به خێرایی بێنە ڕیزی ئەو پەیماننامەیەو په‌سندی بكه‌ن.
سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها گوتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان پیس ده‌كا، شێرپه‌نجه‌ی به‌دوادا دێ‌و ژینگه بۆ نهسلهكانی دواڕۆژیش تێک دەدا.
پەیماننامەی تاقینهكردنهوهی چه‌كی ناوكی كه له سێپتامبری ساڵی ١٩٩٦ له لایه‌ن كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌سند كرا، هه‌ر چه‌شنه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوكیی قه‌ده‌غه كرد.وە
١٨٣ وڵاتی جیهان تا ئێستا ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌یان ئیمزا كردوه‌و ١٦٤ وڵاتیش وه‌ك ڕووسیه، فه‌رانسه و بریتانیا وەک ٣ وڵات له‌و ٩ وڵاتەی كه چه‌كی ناوكیان هه‌یه ئەم پەیماننامەیەیان ئیمزا کردوە. به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێكکه‌وتنه پێویسته ٤٤ وڵاتی تایبه‌ت ئەو پەیماننامەیە لە پارلمان‌و مه‌جلیسه‌كانی خۆیاندا په‌سند بكه‌ن كه هێشتا ٨ وڵات ئیمزایان نه‌كردوه.
ئه‌م ٨ وڵاته ئا‌مریكا، چین، میسر، هیند، ئێران، ئیسراییل، پاكستان و كوره‌ی باكوورن.
ئا‌مریكا، چین، میسر، ئێران و ئیسراییل كه زه‌ڕاتخانه‌ی ناوكیان هه‌یه به‌ڵام هیچ كات ته‌ئیدیان نه‌كردوه، ئه‌م ڕێكه‌وتنه ئیمزا بكه‌ن به‌ڵام هێشتا په‌سندیان نه‌كردوه.