ئەنجومەنی سینفیی مامۆستایانی کوردستان لە شاری سنە و کەڵاتەرزان بۆ پشتیوانیی لە مانگرتن و دەسبەسەرکردنی مامۆستایانی ناڕازیی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕۆژی شەممە ١٧ بانەمەڕ ١٤٠١، ئەنجومەنی سنفیی مامۆستایانی کوردستان له بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند:
لەکاتێکدا لەزۆربەی وڵاتانی دێموکراتدا کە پەیڕەوی یاسان، هاوولاتیان و سەندیکاکان لە ڕێگای مانگرتن و کۆبوونەوە نارەزیایەتییەکان بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانیان دەکەن و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە وڵامی داواکارییەکانی هاوڵاتیان دەدەنەوە، بەڵام ڕێژیمی ئێران لە سەرکوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان و بە تایبەت مامۆستایانی ئێران بەردوامە.
هێرشی ڕێژیم بۆ سەرهاوڵاتیان لە کاتێکدا، کە ڕۆژی ١١ بانەمەڕ کۆبوونەوەی ئاشتیخوازنە و مەدەنیی مامۆستایان لە مەریوان لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە بە توندی و هێرش کردن و دەسبەسەرکردن و٢ڵام درایەوە و لەلایەن ئەو هێزانەوە سەرکوت کرا، هەروەها دوو مامۆستا بە ناوەکانی “ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخۆاهـ” دەسبەرکران.
ئەنجومەنی سینفیی مامۆستایانی کوردستان، وێرای پشتیوانی لە مامۆستایانی مەریوانی و هەروەها مەحکووم کردنی سەرکوتی مانگرتن و کۆبوونەوەی مامۆستایان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتەوە ، داوایان لە دەزگای قەزایی ڕێژیم کردووە کە سزای دەستدرێژییکەرانی سەر مامۆستایان بدا و مامۆستایانیش بە زووترین کات ئازاد بکا.