ویلیام بۆڕنز، بەڕێوەنەری “سیا”ی ئەمریکا، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە پۆتین لە سەر ئەو بڕوایەیە کە توندکردنی شەڕ لە ئۆکراین، ئەو دەگەیەنێ بە ئامانج و مەبەستەکانی خۆی.
بۆڕنز ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەمەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنیتۆن وتی:” پۆتین ئێستاش لەو باوەڕەدایە و وا بیر دەکاتەوە ناتوانێ شکست قبووڵ بکا و هەوڵی ئەوەیە کە بە چڕکردنەوە و توندتر کردنی شەڕەکە مەبەستەکانی خۆی بپێکێ”.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان لە بەر دەستدا نییە کە ڕووسیە خۆی ئامادە کردبێ کە کەڵک لە چەکی ناوکیی تاکتیکی وەرگرێ بەڵام بەو حاڵەشەوە ئەگەری ئەوەیە هەیە پۆتین بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی ئەو ڕێگەیەش تاقی بکاتەوە.