ڕۆژنامەی “جومهووری ئیسلامی” ڕووبە ئیبراهیم ڕەئیسی نووسی: بێ هیچ کێشەیەک بۆخۆت واز لە دەسەڵاتی سەرۆکۆماری بهێنێ.
ڕۆژە شەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، دوابەدوای گرانیی و بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلە سەرەکییەکانی خەڵک، ڕۆژنامەی “جمهووری ئیسلامی” لە سەرتیتری لاپەڕەیەکی خۆیدا ڕووبە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، ڕەخنەی گرت و پرسیاری کرد کە، چەندە کاتتان دەوێ کە تێبگەن وڵات بە بەڵێنی نابەجێ بەڕێوە ناچێ؟ هەروەها نووسی؛ وا باشترە بێ هیچ کیشەیەک بۆخۆت وازز لە دەسەڵاتی سەرۆکۆماریی بێنی.
لەگەڵ ئەوەیکە تا ئێستا یەک ساڵ بەسەر دەورەی سەرۆککۆماریی ڕەئیسیدا تێنەپەڕیوە، بڵاوبوونەوەی وتارێکی لەو شێوەیە بە دژی ناوبرا لە لایەن حکوومەتییەکانەوە کەم وێنەیە.