فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا، بنکە و مۆڵگەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان لە پارێزگای دێرەزووری سووریە بوردمان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا، بنکە و مۆڵگەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان لە ناوچەکانی ” حەویجە، گاتێع و پردی خاکی” سەر بە پارێزگای دێرەزووری سووریە بە خەستی بوردمان کردووە.
پێشتر چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکە سەربازییە نەناسراوەکان چەندین مۆڵگەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان لە ناوچەی ” ئەلعەشارە” بە خەستی بوردمان کردووە.
هەروەها هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە ڕایگەیاندووە کە لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا ئەوە دووهەمین جارە کە بنکە و مۆڵگەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی لە پارێزگای دێرەزوور دەکرێتە ئامانجی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا.