لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیمی ئاخووندی، ١٥ کۆبوونەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە ئاژەڵدارانی شارەکانی شاهروود، قەزوێن، ئیسفەهان، ئەراک، قوم، شیراز، یەزد، کرمان و مەشهەد لەبەردەم بینای ڕێکخراوی کشتوکاڵی شارەکانیان، دانیشتوانی گوندی” شێخ تەقە” سەر بە شاری قوروە لەبەردەم دێهیاری ئەو گوندە بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەیمانکارانی وەزارەتی وزە لەبەردەم بینای دەفتەری ناوەندیی ڕێکخراوی کاروباری ئیداریی ئێران لە تاران و کرێکارانی کانگای بەردی” گەلەندڕوود”ی مازندەران لەبەردەم کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ماددە کانگاییەکانی ئێران لە تاران بەڕێوە چوو.
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی گەچساران دەستیاندایە مانگرتنی گشتی.