نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران: دەبێ ڕاستیی ئەوەی کە بەرجام بە ئاکام ناگا بە خەڵک بگوترێ.
ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەنەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، “مەحموود ئەحمەدی بیغەش” نوێنەری مەجلیسی ڕیژیم و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس، لەگەڵ ئەوەیکە ئاماژەی بە وەکرد کە “ئێمە ناتوانین دەست لە بنەماکانی ئینقلاب هەڵگرین” وتی جیاوازیی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی بناغەییە و جیاوازی زۆرە بەڵام ئاماژەی بەو جیاوازیانە نەکرد و وتی: بۆیە دەبێ ئێمە ئەو ڕاستییە بە خەڵک بڵێین کە بەرجام بە هیچ ئاکامێک ناگات.
ئەو قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە “ئەنریکە مۆرا” نوێنەری یەکیەکتیی ئورووپا، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە سەردانی تاران بکا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ڕیژیمە وتوێژ بکا.