مامۆستایانی وانەبێژی مەریوان بۆ پاڵپشتی لە مامۆستا “ئەسکەندەر لوتفی” و “مەسعوود نیکخواهـ”مانیان گرت و نەچوونەقوتابخانەکان.
بەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی: مامۆستایانی قووتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی شاری مەریوان بەتێکڕا دەستیاندایە مانگرتی گشتیی و بۆ ئازادیی “ئەسکەندەر لوتفی” و “مەسعوود نیکخواهـ” دوو مامۆستای دەسبەسەر کراو و نەچوونە سەر پۆلی خوێندن و بە بەرز کردنەوەی پلاکارد و نووسین سەر تەختەی سپی پاڵپشتی خۆیان لە دوو مامۆستای دەسبەسەر کراو ڕاگەیاند و داوایان لە هێزەکانی رێژیم کرد بە زووترین کات ئەو دوو مامۆستایە بە بێ هیچ بیانۆیەک ئازاد بکەن .
یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی ئێران و کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی و پێشوەختدا داوایان لە مامۆستایان کرد کە بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایانی دەسبەسەر کراو دەستبدەنە مانگرتن و ڕۆژی دوای مانگرتن دەس بکەن بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم ئیدارەی فێرکردن و بارهێنانی ڕێژیم لە شارەکان .