خەڵکی خووزستان دژ بە گرانبوونی شت و مەک و بە تایبەت نان بۆ شەوی سێهەم ڕژانە سەر شەقام و خۆپیشاندانێکی بەرینیان ڕێکخست.
ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، خەڵکی شارەکانی “ئیزە” “سوسەنگرد” سەر بە پارێزگای خوزستان و هەروەها خەڵکی شاری شیراز بۆ شەوی سێهەم دژ بە گرانبوونی لە ڕادەبەدەری نرخی شت و مەک و بە تایبەتی نان ڕژانە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان دژ بە دەسەڵات بەڕێوەبرد.
لاوەکانی ئیزە و سوسەنگرد بە درۆشمی مەرگ و نەمان بۆ رێژیم و خامنەای و درۆشمی دیکە دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و داخستنی رێگا سەرەکیەکانی ناو شار بە ئاگر خۆپیشاندانەکەیان بەڕێوەبرد .
شایانی باسە کە شەوی رابردوو لە چەند شوێنێک هێزەکانی سەرکوتکەرەکانی رێژیم و خەڵک لە سوسەنگرد تێکەڵچوونیان هەبوو و هێزە دژە مرۆییەکان تەقەیان لە خەڵک کرد و رێژیم هێزی زیاتر بۆ سەرکوتی خەڵکی ئەم ناوچە رەوانە دەکات و خەڵکەکەش بڕیار وایە خۆپیشاندانەکەیان بەردەوام و بەرینتر بکەن .