جێگری ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی ئەمریکا داوای لە “ئیلان ماسک” کرد کە ئینتێرنێتی ماهوارەیی ئێستارلینک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە خووزستان دابین بکا.
ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ویکتۆریا کۆتێس لە لاپەرەی تویتێری خۆی وتی: لە ئەگەری هەر ناڕەزایەتی دەربڕینێک لە ئێران، ڕێژیمی ئێران ئینتێرنێت لەسەر خۆپیشاندەرانی ناڕازیی ئەو وڵاتە دەبڕێ، ئیلان ماسک مادام دەتوانێ ئینتێرنێتی ماهوارەیی “ئیستارلینک” بۆ وڵاتی ئۆکراین دابین بکا، بۆچی نەتوانین هەمان کاریش بۆ پارێزگای خووزستانی ئێران بکەین و ڕێگە بە خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێران بدەین کە بە دژی سیستمی گەندەڵی کۆماری ئیسلامیی ناڕەزایەتی دەرببڕن و پەیوەندییان لەگەڵ دنیای دەرەوە نەپچڕێ.