نانسی پڵۆسی سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا: پشتیوانی لە هەوڵی جەوبایدن دەکەم بۆ ئەوەی ڕووسیە بچێتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانیی لە تیرۆریزم دەکا.
نانسی پڵۆسی سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی “ئێم،ئێس،ئێن،بی،سی” پشتیوانی لە هەوڵی “جەو بایدن”دەکەین بۆ ئەوەیکە ڕووسیە بخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانیی لە تێرۆریزم دەکەن.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر ناوی ڕووسیە لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکەن نەبێ، ئەو لیستە لە نێوبچێ باشترە.
لیستی ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانیی لە تیرۆریزم دەکەن لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینیەوە، ئەو حکومەتانەی کە بەردەوام کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن دەخەنە ئەو لیستەوە.
سووریە یەکەم وڵات بوو ناوی چووە ئەو لیستەوە و دوای ئەویش سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەهۆی پشتیوانیکردن لە گرووپە فلستینیەکان لە ساڵی ٦٣ی هەتاوییە لەو لیستەدایە، جگە لە ئێران و سووریە، کۆرەی باکوور و کووبا لەو وڵاتانەن کە ناویان لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکەن.