پەنابەرێکی کورد شێوەیەکی بە فڵچەی ددان نەخشاند و بەناوبانگترین خەڵاتی هونەریی ئۆسترالیای بردەوە.
پەنابەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “موستەفا عەزیمی تەبار” لەبەر نەخشاندنی پۆرترەیەک لە ڕێگەی فڵچەی ددانیەوە بوو بە براوەی بەناوبانگترین خەڵاتی هونەری ئۆسترالیا.
ناوبراو بۆ هەواڵنێرێکی فەرانسەیی ئاوا باسی دەستپێکردنی شێوە کێشانەوەکەی دەکا و دەڵی: کاتێک لە کەمپ دەسبەسەر بووم داوای ڕەنگ و فلچەم کرد تا شێوە بکێشمەوە بەڵام پاسەوانان نەیاندامێ و وتیان لەوانەیە یەکێک یا خۆتی پێبکوژی، بەو قسەیە زۆر ناڕەحەت بووم «نازانم چی ڕووی دا…بەڵام ئانوساتێکی تایبەت بوو…فلچەی ددانم لە قاوەکەم تێوەگلاند و لەسەر لاپەڕەیەکی سپی پۆرترەکەم نەخشاند، ئەو کاتە کاتی سەرکەوتنی من بوو.
ناوبراو بەرهەمەکەی بە،(knso88) ( کەی،ئێن، ئێس، ئۆ،٨٨ ) ناو دەبا، ئەمە ژمارەی کارتی شوناسی بووە، کارتێک کە لە هەشت ساڵ پەنابەری لە کەمپەکانی ئۆسترالیا بەوە ناسێنراوە .
ئەم هاووڵاتییە دەڵێ شێوەکاری وەبیرمی دەهێنایەوە من مرۆڤم نەک ژمارەیەک: «هونەر و شێوەکاری، یارمەتیدەرم بوون هەروا بەهێز بمێنمەوە و بەردەوام بم و کۆڵ نەدەم، کاتێک شێوەم دەنەخشاند لەبیرم دەچوو لە کوێم و چەندە بەربەستم هەیە.
موستەفا عەزیمی تەبار، ئەم پۆرترەیە بە درێژایی ٨ ساڵ بەندکرانی لە کەمپەکانی ئۆسترالیا کێشاوەتەوە.