پێشکەشکارێکی تەلەفیزیۆنی تورکیە کڕینی موڵک و ماڵ لەلایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە و بە تایبەت قالیبافی پشتڕاست کردەوە.
پێشکەشکارێکی تەلەفزیۆنی تورکیە سەبارەت بە گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و کڕینی موڵک و ماڵ لە تورکیە وتی:” بنەماڵەی سەرۆکی مەجلیسی ئێران،( کچ و زاواکەی قالیباف) لە ماوەی ڕابردوودا لە گەڕەکی ماسلاکی ئیستانبول دوو ماڵیان کڕیوە کە یەکیان ٩٠ میتر و ئەوی دیکەیان ٦٥ میتر بووە و ٤٠ میلیارد تمەنیان پێداوە و ئەو گەڕەکە سەرجەم ١٥٠٠ ماڵی لێیە کە لەو ١٥٠٠ ماڵە ٥٠٠ ماڵ لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە و بە تایبەت بەرپرسانی ئەو وڵاتە کڕدراوە.