کاک ڕەحیم مەقدوور، برای شەهید محەممەدئەمین مەقدوور بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەداخەوە ڕۆژی هەینی ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کاک “رەحیم مەقدوور “ناسراو بەرەحیم مەنعاو، خەڵکی ئاوایی نەرزیوە لەناوچەی شنۆ، برای شەهیدی نەمر “محەممەد ئەمین مەقدوور” بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لەژیان کرد.
خوالێخۆشبوو لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست گەورە ببوو ، کاک رەحیم بەکەسێکی زۆر نەتەوەیی ودرێژەدەری رێگای برای شەهیدی لە ناو خەڵک ناسراو بوو، تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەحیزب و رێگاو و ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کاک” ڕەحیم مەقدوور” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.