بانكی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیپێوهندیداربه ٣ مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاند كە پاش هەڵوەشاندنەوە گەمارۆكانی دژی ئێران بەرهەمهێنان نەوتی ئهو وڵاته ٤٠٠ هەزار بۆشكە لە ڕۆژدا زیادی کردوه.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئێران ناردنینەوتی خۆی بۆ ئورووپا دەست پێكردۆتەوە و فرۆشتنی نەوت بە كڕیارانی ئاسیاییش بەرز بۆتەوە.
بانكی جیهانی هەروەها مەزندەی ئەوەی كردوە كە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاوی ئێران لە ٢ میلیۆنو ٩٠٠ ههزار بۆشكە لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٥دا بۆ ٣ میلیۆنو ٦٠٠ ههزار بۆشكە لەم ساڵی زایینیدا زیاد بکا.
هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتە مەزندەی ئهوهش کراوه كە نرخی مام ناوەندیی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٦ دا بۆشکهی له دهورووبهری ٤١ دۆلار بێ.