مێرمناڵێکی ١٣ ساڵانەی خەڵکی ئیلام، کیژێکی ١٨ ساڵەی لەیلاخی و ژنێکی سەڵماسی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠١، مێرمناڵێکی ئیلامی دوای ئەوەیکە لە قوتابخانە لەگەڵ ماموستایەکەی تووشی کێشە دەبێ، باوکی خوێندکارەکە دەچتە قوتابخانە و دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵ لەلایەن باوکەییەوە سزا دەدرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە ئەو قوتابییە لە پەنجەرەی ژوورەکەی خۆیەوە، خۆفڕێدا و کۆتایی بە ژیانی بێت.
هەرلەو ڕۆژەدا، کچێکی ١٨ ساڵە بەناوی “شیوا شەعبانی” خەڵکی ئاوایی “شاوانی” سەربە شاری دێولان بەهۆکاری ناڕوون خۆی هەڵداوەسێ و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنیت.
هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێکی ٢٣ ساڵەی خەڵکی ئاوایی “کاپیک” سەر بە شاری سەڵماس بەناوی “مەهتاب ئەیوری” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.