ڕێکخراوهکانی داکۆکی له مافی مرۆڤی سهر به ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان وریایی ئهوهیان داوە كە گیانی دەیان بەندكراوی سیاسی لە زیندانەكانی ئێراندا لە مەترسی دایەو پێداویستیی درەمانی و بێهداشتی بۆ ئهوان لە ئاستێكی زۆر كەم دایە.
لە ڕاگەیاندنی ئەم ڕێکخراوانهدا هاتووە كە بەردەوامیی دەسبەسەركرانو نەبوونی ئیمكاناتی دەرمانی و بێهداشتی مەترسیی زۆری خستۆته سهر گیانی بەندكراوانی سیاسی له ئێران.
ڕاپۆرتنێرانی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێن هێندێك لەم بەندكراوانە مەترسیی مردنیان لەسەرەو دەبێ زۆر بەخێرایی چارەسەری پزیشکییان بۆ بكرێ. ئەوان دەڵێن، كەمتەرخەمیی كاربەدەستانی ئێران لهبارهی بارودۆخی ئەم بەندكراوانەو پشتگوێخستنیان شتێک نییه قهبوڵی بکهین.
ئەم ڕاپۆرتنێرانە وەبیری ئێرانیان هێنایەوە كە دابین نەكردنی ئیمكاناتی دەرمانی به مانای پێشێلكردنی پڕهنسییپه نێونهتهوهییهکانی که ئێران خۆی ئیمزای کردوهو خپ له جێبهجێکردنی دهبوێرێ.
شایانی باسه ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئێران، لەگەڵ ٤ ڕاپۆرتنێری مافەكانی مرۆڤی دیكەی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەم ڕاگەیاندراوەیان ئیمزا كردوە.