خەڵکی خوزستان دژ بە گران بوونی شت و مەک و بە تایبەت نان، ڕژانە سەر شەقام و خۆپێشاندانێکی بەرینیان ڕێکخست و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیان بەردباران کرد.
ڕێکەوتی ١٥ و ١٦ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، خەڵکی شارەکانی “ئیزە” “سوسەنگرد” سەر بە پارێزگای خوزستان، دژ بە گران بوونی لە ڕاددەبەدەری نرخی شت و مەک و بە تایبەتی نان، ڕژانە سەر شەقام و خۆپێشاندانیان دژ بە دەسەڵات بەڕێوەبرد.
لاوەکانی ئیزە و سوسەنگرد بە درۆشمی مەرگ و نەمان بۆ رێژیم و خامنەای و دروشمی دیکەی دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی و هێنانە خواری ئاڵای کۆماری ئیسلامی، خۆپێشاندانەکەیان بەڕێوەبرد و بە هاتنی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی خۆپێشاندەران خەڵکی ئیزە و سووسەنگرد، بە بەرد و دروشمی دژ بە ڕێژیم وڵامیان دانەوە .
شایانی باسە کە لە ڕۆژانی رابردوودا و لە ناکاو نرخی گەنم ١٢قات بەرز بووەوە و هەر زوو کاریگەری خستە سەر هەموو شتەکان و بە تایبەت نان ، هەر بەم هۆیەوە خەڵکی خوزستان ڕژانە سەر شەقام و خۆپێشاندانیان کرد.