• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

زاوای خراپ بەڕەی خەزووری دەخاتە سەر ئاو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/05/05
جۆری بابەت: ئەدەب
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email

دارسمە

سەد هەزار خۆزگەم بە جاری جاران، مەبەستم سەردەمی چندین ساڵ لەمەوبەرە. زۆر لەمەوبەریش نا، تەنیا سی چل ساڵ پێش ئێستا، ئەوکات ئەم بێنەوبەردەیە وا بە چڕی نەدەقەوما. ئەم هات‌وهاوارەی ڕاگەیاندن و تۆڕی کۆمەڵایەتی و نازانم چی و چییە سەری هەڵنەدابوو و ماڵی لە هەموو لایەکی نەشێواندبوو.

لەوان سەردەماندا کچ و کوڕ بەزەحمەت جێی‌ژوانیان دەدۆزیەوە و بۆ بەیەک‌گەیشتن زۆر ماندوو دەبوون. ئەگەر کۆڕ و کچێک ویستبایان بە یەک بگەن، زۆر کون و کەلێن و کەلەبەریان ڕەچاودەکردن و لە کۆتاییدا شوێنێکی گونجاویان بۆ خۆیان دەدۆزیەوە. ئەگەر کەمێک بە وشیارییەوە جووڵابانەوە، کەم وا دەبوو خەڵکی دیکە هەست بە خۆشەویستی یان پێوەندیی نێوانیان بکەن. ئەوکات نەک هەر سۆشیال میدیا و تەلەفزیۆن و سەتەلایت و مەتەلایت و لەتەلایت و شتی وا نەبوون، بەڵکوو لە زۆر گوندان ئەم کارەبا و مارەبایەش نەبوو کۆڵان و مۆڵانان ڕووناک بکاتەوە. ئەگەر مانگەشەویش بوایە، لە گوندان دەتتوانی بەبن سێبەری پەلەسوانە و بن دیواراندا کەمێک خۆت ڕەدیواری بە قوڕەسوور سواخ‌دراو یان خڕەبەردی نێوچاوان دەرپەڕیوی دیواراندا بخشێنی و بە فیکەیەکی باریک یان هاویشتنی دوو زیبکە بەردی بچووک کچە حەیرانێ ئاگادار بکەیەوە و پاشانیش بە کەیفی خۆتان… .

کوڕ و کچی بێ‌عەلاوە هەر هیچ، خۆ ژنی بەمێردیش بۆ ئەوەی هەست بە بەرەوژوان ڕۆیشتنی نەکەن، لە تاریکایی نێوەشەواندا بێ‌هەست خۆی دەگەیاندە کوڕە حەیرانێ. ئەدی ئەوە نییە بەگۆرانی دەیانگوت: “هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی، باب‌مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێ‌ژوانێ/ ئەوە ڕۆژی ڕووناکە هەموو عالەم دەزانێ؟”

دزی‌کردنیش هەر دزی‌کردنی جاران. ئەگەر شەوانە شنەبایەکی هاتبایە و گەڵا و پەلکی داران و بڕکەی بێستانانی لێک‌دابا، خشە و مشەیەکی وای دەخوڵقاند کەس هەستی بە دزیی بێستان و بەری باخان نەدەکرد. لەنێو گوندانیش دیواری بە قوڕ و بەردی تەویلە و کولێنان کون دەکران و گا و گۆل و مەڕ و ماڵات و زۆر شتی دیکەیان پێدا ئاودیو دەکرا. سەگەلی پاسەوانی هۆڵ و ئاغەڵانیش بە پەلکە نان و پارچە گۆشتان كڵاویان دەچووە سەر و بە بێدەنگی دەستیان بە کلک ڕاوەشاندن دەکرد. لە شاران کار لەمەش ساناتر بوو. خاوەن‌ماڵان لەم نێو حەشیمەتە زۆرەدا باش دەخافڵان و بە سووک و هاسانی دزییان لێی دەکرد.

ئەو سەردەمی زۆر خۆش‌تر بوو، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەم ماهوارە و ئینترنێت مینترنێتە کاری خرا کردوە. ئێستا لە جیاتی بن‌ دیوار و بن دەوڵان و کادێن و ڕێگای قوتابخانە و کۆڵان و پارکان دەکرێ لە شوێنی زۆر ساناتر بە گراوێت بگەی. ئێستا دەکرێ هەر لە ماڵی خۆتەوە یان لە شوێنی کارکردن و خوێندن و شتی واش پەنجە بە ڕووبەری مۆبایل یان کامپیۆتێرەکەتەوە بنێی و هەرچی پێت خۆش بوو بۆ گراویی بەڕێ بکەی. لەگەڵ ئەم هەموو کارئاسانییەدا، کێشەی نوێش سەریان هەڵداوە. هاک‌کردن و دزینی زانیاری وکۆپی‌کردنی چات و دزینی ڤیدیۆ و زۆر شتی ترشتریش، بەڵای ئەم سەردەمەن. لەبەر ئەوانە ژوان و موانی ئەم سەردەمە گرفت و ترس و لەرزی زۆرترە.

جاری جاران ئاغا و شا و گزیر و کوێخا و کاربەدەستان هەرچی خواردبایان و پاشقولیان دابا، تەنیا چەند کەسێک چاویان پێی‌دەکەوت و پاش ماوەیەک لەبیر دەکران. ئێستا وەک جاران نییە و ئەم میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتی و شتانە خێرا هەموو شتێک لە هەڵڵا دەدەن.

بە تایبەت کاری پاشقول‌دان ئەمڕۆ بۆ بەرپرسان و دەستەڵاتداران بووەته پێوستییەکی ڕۆژانە. ئەو بەرپرس و دەستەڵاتدارانەی ناچارن ڕۆژانه پێداویستیی خەڵک و هاووڵاتیان گران بکەن، پێداویستیی لە ڕادەبەدەری خۆیان تەنیا لە ڕیگەی پاشقوڵ‌دان جێبەجێ دەکرێ. پاشقول‌دان لە نێو ترس و لەرز و مەترسیی ڕاپەڕینی خەڵکدا لە ڕادەبەدەر پێویستە.

ئەوە نییە سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بەم هەموو کوێرەوەری و زەحمەتەی لە فەرماندەیی پۆلیسی ئینتیزامییەوە کێشای و بوو بە شارەدار و ئەم هەموو پارەیەی کۆ کردەوە و دوایی بوو بە سەرۆکی مەجلیس و بە ڕاو و تەکبیری کەسوکاری نزیکی خۆی بیری لە داهاتوو کردەوە و خێزانی ناردە تورکیە و دوو دەستە خانووی بۆ ڕۆژی هەڵات هەڵاتێ بکڕێ و لەوێ هەم پارەیەک لە بانکان دابنێ و خانووەکانیش بەناوی خۆی بکا، بەڵام زاوا لەچەرەکەی لێی تێکدا. ئەو هەتیوەی زاوای لە کاتێدا هێشتا منداڵیان لە زگی دایکیدا بوو، له تورکیە کۆڵێک جلی هەرزانی تورکانی بو کڕیبوو. ئاخر بڵی هەتیوە مل شکاوە دەست‌قووچاوە ئەوە نییە خەسوو و خەزوورت بۆ پاشەڕۆژێ خانوویان لە تورکیە کڕیوە و پارەیان لە بانکان داناوە. ئاخر بڵی هەتیوە لەچەرە بۆ وات کرد ئەو بارگە و بنە

بکەوێتە بەر کامێرای ئەو بەرهەڵایانەی لە فرۆکەخانە خۆیان بۆ ئەم دەرفەتانە حەشار داوە؟

منداڵی ئەم سەردەمە ئەوا هیچ و پووچە بە دوو دەست جلی شڕی منداڵێکی هیشتا لەدایک نەبوو، بەڕەی خەزووری دەخاتە سەرئاو.

تۆ خوا حەقی ئاغای قالی‌باف نییە بە زاواکەی بڵی، “هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی کۆست‌کەوتوو بی لەگەڵ دیاری هێنانێ/ پیلانمان ئاشکرا بوو هەموو خەڵک دەزانێ”.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

“دڵداری‌دەرمانی” شێوازی نوێی چارەسەری هەموو کێشانە

ڕێکەوتی 2022-05-21
ئەدەب

زیندان بەزێنەکانی ئێمە (قادر محەممەد‌زادە)

ڕێکەوتی 2022-05-21
ئەدەب

هەگبەی شۆڕش و شاخ (عەبە سەلبێ)

ڕێکەوتی 2022-05-21

نوێترین

دواکەوتنی ٩٥٣هەزار خوێندکاری ئێرانی لە پڕۆسەی خوێندن

ڕێکەوتی 2022-05-24

هێزەکانی ڕێژیم لە شاخەکانی شنۆ دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی خەڵکدا گرتووە

ڕێکەوتی 2022-05-24

وڵام‌نەدانەوەی بەرپرسانی ڕێژیم لە شنۆ بە خانەنشینکرانی ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەوانی

ڕێکەوتی 2022-05-24

ساڵی ڕابردوو نیوەی زیاتری ئێعدامەکانی جیهان لە ئێران ئەنجام دراوە

ڕێکەوتی 2022-05-24

پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەسەر تایوان

ڕێکەوتی 2022-05-24

دەسبەسەرکرانی پزیشکێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن ‌هێزەکانی ڕێژیمەوە

ڕێکەوتی 2022-05-24

هێرشی ئاسمانیی بۆسەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە بەغدا

ڕێکەوتی 2022-05-24

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی هەوشار

ڕێکەوتی 2022-05-24

کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی سپای ڕێژیم لە سیستان و بەلووچستان

ڕێکەوتی 2022-05-24

ئامادەباشیی هێزەکانی ئیسرائیل پاش کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای سپای قودس لە تاران

ڕێکەوتی 2022-05-24

سەردانی شاندێکی حیزب لە ئاکادیمیای کوردی لە پێتەختی هەرێمی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-05-23

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە بەردەوامیی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران

ڕێکەوتی 2022-05-23

سێ شارومەندی بەلووچ لە سێدارە دران

ڕێکەوتی 2022-05-23

نوێکردنەوەی هاوپەیمانیی ئەمریکا و عەرەبستان بە دژی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-05-23

بەردەوامیی تاڵانى دار بەڕووەکانى زاگرۆس

ڕێکەوتی 2022-05-23

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist