عەلی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە ئا‌مریكا گوتی گەمارۆكانی دژی ئێران تەنیا لەسەر كاغەز هەڵوەشاونەتەوەو ئامریكاییەكان پێداگریی لەسەر گەمارۆی جۆراوجۆر دەكەنەوە بۆ ئەوەی كە ئێران ئاسوودە نەبێ.
خامنەیی كە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی كرێكارەوە قسەی دەكرد گوتی، ئامریكاییەكان بۆ ئەوە نابێ باوەڕیان پێ بكرێ، ئەوان لە ڕێگەی گەمارۆی جۆراوجۆرەوە پێداگری له سه‌ر سیاسه‌تی تۆقاندنی خه‌ڵک له ئێران دەكەن‌و بەكردەوە كۆسپ دەخەنەسەر مامه‌ڵه ئابوورییەكانی ئێران له‌گه‌ل دنیای ده‌ره‌وه.
خامنەیی پێی له‌وه نا که ژیانی کرێکاران له ئێستادا چه‌نده سه‌خته، به‌ڵام هاوکات داوای لە كرێكاران كرد گوێ نه‌ده‌نه قسه‌و ته‌بلیغاته‌کانی نه‌یاران‌و دوژمنانی کۆماری ئیسلامی.
شایانی باسه ڕێبەریی ئێران لە ئاكامی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناڕازییەو ده‌ڵێ زۆر شت لەسەر كاغەز دەنووسرێن، بەڵام كردەوەی ڕۆژاواییه‌کان شتێكی دیكەیە‌و بانكەكان لەگەڵ ئێران سات‌و سه‌دا ناکه‌ن.