ڕێوڕەسمی دەف لێدان بە بەشداری سەدان هۆنەرمەند لە سەرتاسەری کوردستان لە گوندی پاڵنگان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی رابردوو رێکەوتی ١٤بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی رێوڕەسمێکی بەشکۆ و گەورەی دەف لێدان لە گوندی “پاڵنگان” سەر بە شاری کامیاران بە بەشداری سەدان هۆنەرمەند و هۆنەردۆست لە شارەکانی “سنە” “کرماشان” “مەریوان” و شوێنەکانی دیکەی کوردستانەوە بەڕێوەچوو.
گوندی پاڵنگان بە هۆی شێوازی مێژووی و سەرەنجڕاکێشی بووەتە هۆی کۆکردنی هۆنەرمەندان، چالاکڤانان و ژینگە دۆستان و هەروها بۆتە جێی سەرنجی گەشتیارانی بیانی و ئەم بابەتەش وایکردووە زۆربەی رێوڕەسمە نەتەوەیی و کوردییەکان لەم گوندە بەڕێوە بچێ.
شایانی باسە کە گوندی پاڵنگان نەورۆزی ئەمساڵ بە بەشداری نوێنەری “یونسکۆ” وەک شوێنەوارێکی مێژوویی تۆماری جیهانیی کرا .