له دانیشتنی نێوان شاندێکی پارتی دێموکڕاتی کوردستان‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستان‌و ناوچه هاتنه بهرباسو ئاڵوگۆری بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٨ی بانه‌مه‌ڕ ( ٢٧/٤/٢٠١٦ ) شاندێکی پارتی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی کاکه‌مین نه‌ججار، ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسیی پارتی دێموکڕات‌و به هاوڕێیه‌تیی کاک میقداد عه‌لی، به‌رپرسی لقی ٢٤ ی پارتی‌و هه‌یئه‌تی هاوڕێیان سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزب به سه‌رپه‌رستیی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتی‌و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه‌دا کاکه‌مین نه‌ججار پیرۆزبایی گرتنی کۆنگره‌ی ١٦ ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی له کاک خالید‌و هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕات کرد‌و له درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا دوولایه‌ن له سه‌ر دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستان بیروڕای خۆیان هێنایه به‌رباس.
بابه‌ته‌کانی شه‌ڕی داعش، قوڵبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، پرسی رێفڕاندۆم له باشووری کوردستان، سیاسه‌تی وڵاتانی ناوچه به تایبه‌ت ئێران له هاوکێشه نێوخۆییه‌کانی عێڕاق‌و هه‌رێمی کوردستان، پرسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن روحانیو باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران چه‌ند ته‌وه‌رێکی باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه بوون.
بابه‌تی پێوه‌ندیی نێون حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و پارتی دێموکڕاتی کوردستان، خوێندنه‌وه‌و سیاسه‌تی حیزبی دێموکڕات له به‌رامبه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان له هه‌رێمی کوردستان، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ناوچه چه‌ند بابه‌تی دیکه بوون که له‌لایه‌ن سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و هه‌یئه‌تی حیزبه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی میوان باسیان کرا.