لەکاردانەوە بە کاتی راگەیاندنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەحمەد ڕەزا جەلالی، دوکتور و لێکۆڵەری ئێرانی_ سوئێدی لە ئێران، سوئید و یەکیەتیی ئورووپا سەرەڕای مەحکوومکردنی ئەو بڕیارەی ڕێژیمی ئێران داوای ئازادکردنی خێرای ناوبراو دەکەن.
یەکیەتیی ئورووپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە؛ کەمێک پێش لە تەواوبوونی دادگایی حەمید نووری، دادئەستێنی پێشووی بەندیخانەی گوهەردەشتی کەرەج لە تۆمەتبارانی سەرەکیی ئیعدامە بەکۆمەڵەکانی بەندکراوانی سیاسیی لە ئێران کە بەتۆمەتی جینایەت بەدژی مرۆڤایەتی لە دادگای سوئێد دادگایی دەکرا، دەزگایی قەزایی ئێران لە هەوڵیکدا بۆ تۆڵەکردنەوە و بۆ گوشار خستنە سەر دەوڵەتی سوئید، کاتی لە سێدارەدانی ئەحمەد ڕەزا جەلالی دیاریکردووە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دیاریکردنی ڕێکەوتی لە سێدارەدانی ئەحمەد ڕەزا جەلالی دوکتور و لێکۆڵەری ئێرانیی_ سوئیدی لەلایەن دەزگایی قەزایی ئیرانەوە مەحکووم کرد و ڕایگەیاند کە ئەو کارەی ئێران مەترسییەکی گەورەیە لەسەر مرۆڤایەتی.