لە ناوچەی نەغەدە ڕاوچییانی تورک و کەسانی هەلپەرەست خەریکی لەناوبردنی ئاژەڵە کێوییەکانن.
هەندێک لە ڕاوچی نادەرەوست بە نیشتمان و بە تایبەت ڕاوچییە تورکەکان، لە دەوروبەری نەغەدە لە هەوڵی بنبڕکردن، لەناوبردن و سڕینەوەی بوونەوەرە دەگمەن و نایابەکانی کوردستان دان و لە دەوروبەری ئاوای گەڵوان سەر بە نەغەدە بێبەزییانە ئەو ئاژەڵەیانەیان کوشتووە.
شایانی باسە کە ئەو ڕاوچیانە بە بیانووی مەڕداری دەستیان داوەتە قڕکردنی ئاژەڵی کێوی ئەو ناوچەیە و دەیانەوێ ئەو دەڤەرە لە بوونەوەری بێزیانی کێوی بسڕنەوە و هەر بۆیە ئەرکی نیشتمانپەروەران و ئاژەڵدۆستانی ئەو ناوچەیەیە کە بە هەر شێوەیەکی بۆیان دەکرێ پێش بەو کارەساتە بگرن.