چاوەدێری گشتی کۆنگرەی ئەمریکا: میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی تاران هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرت کە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بانەمڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بڵاو بووەتەوە چاوەدێری گشتیی کۆنگرەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، هەروا هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: هەڕەشە و چالاکیی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە و ئەو گرووپانە هەروا بەردەوامن لە چالاکیی تێکدەرانە وەک هێرشیی درۆنی و نانەوەی بۆمب لە لێواری ڕێگاکان.