نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران وتی: هەوڵەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە پچڕانی کارەبا بێ ئاکام بوو.
ڕۆژی چارشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، مالک شەریعەتی، ئەندامی کۆمیسیۆنی وزەی مەجلیسی رێژیم وتی: هەوڵەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا هیچ ئاکامێکیان نەبوو و ئەگەری زۆرە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین و ئەگەری پچڕانی بەردەوامیی کارەبا لە ئێران کێشەکە قووڵتر ببێتەوە کە پچڕانی کارەبا هەروا بەردەوام بێ.
ئەو کیشەیە لە حالێکدایە کە بەپێی بوودجەی ساڵی ١٤٠١، دەستنیشانکردنی بوودجەی کارەبا، گاز و ئاو لە ئێراندا زۆرتر دەبێ و سەرەرای زۆرتر بوونی بوودجە، دەوڵەتی ئێران ناتوانێ کێشەی کارەبا چارەسەر بکا.
ناوبراو، بە ئاماژە بە زۆربوونی بوودجەی کارەبا، گاز و ئاو لە ئێران وتی: زۆرکردنی بوودجەی کارەبا و گاز و ئاو لە ساڵەکانی ١٤٠٠ و ١٤٠١ی هەتاوی پەسەند کراوە، ئێستا کیشەی کارەبا چارەسەر نەبووە شتێکی زۆر سەیرە، پێشتریش ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، پیشەسازیی کارەبای بە یەکێک لە گرینگترین و سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ئێران زانی و وتی نابێ بەهیچ شێوەیەک کارەبا کیشەی هەبێ.