وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە، ژاپۆن بە پشتیوانی ئۆکراین تۆمەتبار دەکا و گەمارۆی خستە سەری.
بە پەیوەستبوونی تۆکیۆ بە گەمارۆ نێونەتەوەییەکان بەدژی ڕووسیە لەهەمبەر هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، وەزارەتی دەروەی ڕووسیە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە؛ دەوڵەتی ژاپۆن تۆمەتبارە بە زەربە لێدان لە ئابووریی ڕووسیە و هەروەها جێگە و پێگەی ڕووسیە لە جیهاندا بۆیە ڕووسیە گەمارۆ دەخاتەسەر ٦٢ بەرپرسی باڵای ژاپۆن بە تایبەتی” فۆمیۆ کیشیدا” سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن وهاتنی ئەو ٦٢ دیپلۆماتەی ژاپۆنی بۆ خاکی ڕووسیە قەدەغە کردووە.
جێگەی ئاماژەیە کە پاش کۆ دەنگیی یەکیەتیی ئورووپا وئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ڕووسیەدا لەهەمبەر زێدە خوازییەکانی وهێرش بۆ سەر خاکی ئۆکراین و کوشتنی خەڵکی مەدەنیی لەلایەن هیزەکانی ڕووسیەوە لە خاکی ئۆکراین، ڕووسیە نزیک بووەتەوە لە شکستی سەربازیی و ئابووری و خەریکە پەلەقاژە کۆتاییەکانی خۆی دەکا و ناوە ناوە گەمارۆ دەخاتە سەر بەرپرسانی ئەو وڵاتانەی کە پەیوەستبوون بە گەمارۆ نێونەتەوەییەکانەوە بەدژی ڕووسیە.