ناوچەی سیلوانای ورمێ پێنجەمین فێستیواڵی فەرهەنگی، هونەری، خۆجێیی و ڕەسەن بەڕێوە دەبا .
عەزیز میرخانپوور بەرپرسی هاوئاهەنگی دەستەی بەڕێوەبەری فێستیواڵی فەرهەنگی، هونەری ڕایگەیاند کە ڕێکەوتی ٢١ تاکوو٢٣ ی بانەمەڕ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڤستیواڵی ناوچەی سیلوانا لە ئاوایی ڕاژان بەڕێوە دەچێ .
ئەم ڤستیواڵە بۆ ناساندنی چاند و کولتووری خەڵکی دەڤەری ورمێی دڵی کوردستان بەڕێوە دەچێ ، کە میوان و هونەرمەندانی لە سەرانسەری ئێران و کوردستان بانگهێشت کراون و لە ڕێگای ناساندنی چاند و کولتووری کوردەواری بە بەشداربوان دەیانەوێ ڕۆحی مێژوو، جڤات و ژیار بە بەشداربوان بناسێنن و هەر لەم ڕێگەیەشەوە دیپلۆماسی فەرهەنگی، کولتووری و هونەری لەگەڵ ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵات و ئێران پەرە پێبدەن.
کوردستان هەڵگری لێهاتوویی و تواناییەکی بێ سنوورە کە بە ناساندنی ئەم لێهاتووییە و بە خاوەندارێتی لە ڕەهەندی جۆراوجۆرەوە کولتووری، فەرهەنگی و هونەری بە باشی دەتوانیین بەرامبەر بە تاڵان بردنیان لە لایەن نەیاریانی کوردستانەوە بوەستینەوە.