باوکی دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نوروێژ کۆچی دوایی کرد.
محەممەد محەممەدی کوڕی حاجی عەلی لە دایک بووی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لە شارەدێی “گڵەچەرمووی” سەر بە شاری رەوانسەر، شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەری ١٤٠١ ی هەتاوی بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسایەتیەکی خۆش ناو، نیشتمان پەروەر بوو، دوو کوری کاک محەممەد بە ناوەکانی فەرشید و ئەیووب پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوون و ئێستاش لە دەرەوەی وڵات ئەندامی حیزبن.
هەر وەها لە ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و لە ڕیزەکانی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدا دوو شەهیدیان بە ناوەکانی “ئەحمەد” و “حەیدەر موزەفەری” کە پورزای رەوانشاد کاک محەممەد بوون، پێشکەش کردووە.
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “محەممەد محەممەدی”یەوە لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو و هەموو خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.