کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی بانە بە ناوی عەلی ڕەحیمی بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووداکەسایەتییەکی خۆشناو و کوردپەروەربە ناوی “عەلی ڕەحیمی” کوڕی محەممەد، لە دایکبووی سالی ۱۹٥۲ی زایینی و خەڵکی سپیداری بانە، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک عەلی بەهۆی بوونی تێکۆشانی بنەماڵەکەی بە دەیان جار لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی کەوتە بەر ئازار و ئەشکەنجەی ئیتلاعات و کۆڵی نەدا.
کاک عەلی کەسایەتێکی خۆشناو و نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست بوو کە زۆرجار هاوکار و پشتیوانی پێشمەرگەکانی هێزی ئاربابا بووە .
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “عەلی ڕەحیمی”یەوە، لە لایەن ناوەندیی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.