بنکەی فەرهەنگی هونەریی پڕشنگی گەلاوێژ لە درێژەی چالاکییەکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی خویدا داونیوەڕۆی سێشەممە، ۷ بانەمەڕ کۆڕێکی بۆ پهردهلادان له کتێبی “ڕێبازو شێوازەکان لە وێژەی کورددا”، بەرهەمی نووسەر ڕەحیم فتوحی پێکهێنا.
ئهو کۆڕه بە بەشداریی کۆمهڵێک له نووسەران، شاعیران، توێژەرانو ئەدەب دۆستانی شارەکانی شنۆ، مەهاباد، خانێو ورمێ لە هۆڵی ئێدارەی ئیڕشاد بەڕێوەچوو. لە سەرەتای بهرنامهی کۆڕهکهدا ڕەحیمی، بەرپرسی ئێدارەی ئێرشاد باسێکی له بایەخی کتێبو پەردەلادان له بهرههمی نوێیهکان کردو دواتر عەلی ڕەزا محەممەدنژاد، ئەندامی بنکەی فەرهەنگی هونەریی پڕشنگی گەلاوێژ بابەتێکی لەسەر توێژینەوەو چالاکی ئەدەبیی ڕەحیم فتوحی، نووسەری کتێبی “ڕێبازو شێوازەکان لە وێژەی کورددا”، باس کرد.
له بڕگهیهکی دیکهی ئهو کۆرهدا عومەر محەممەدی، چالاکی ئەدەبییو فێرکاریی زمانی کوردی پەیامی دوکەس لە ڕەخنەگرانو نووسەرانی بواری ئەدەبیو زانستی؛ دوکتور مەسعوود بینەندەو دوکتور .بەختیار سەجادی خوێندەوە.
لە درێژەی بەرنامەکهدا شاڕوخ حسەنزادە لێکۆلەری مێژوو لەسەر بنەماکانی زانستیو مێژووی کتێبەکەو ههوڵو تێکۆشانی نووسەر بۆ ئەو ئەرکە دەگمەنو پێویستەی بەستێنی شێوازەکانی ئەدەبیی کوردی باسێکی تایبەتی پێشکەش کرد. له بڕگهیهکی دیکهی کۆڕهکهشدا ڕەحیم فتووحی، بەکورتی ئاماژەی بەهێندێک لایەنی لێکۆڵینەوە لەسەرکارەکەی خۆی کردو پێداگری لە سەر ئەمانەتداری سەرچاوەکان کرد.
دوابڕگەی بەرنامەکهش پەردەلادان بوو لەسەر کتێبەکە کە ئهو ئهرکه به ماموستا خالید ئەویندار، کاک سەید حوسێن موسلیح، کاک فەتاح(رێباز)و حاجی قوباد زرزا سپێردرا.