كۆمەڵێك لە كرێكارانی گرێبەستیی مانگی سووری ئیلامو دەستەیەك لە كرێكارانی شیركەتیی شارەداریی ناوچەی ١ی سنه، بە پێكهێنانی دوو كۆبوونەوەی ناڕهزایهتیدهربڕین داوای پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی خۆیان كرد.
سەر لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ كۆمەڵێك لە هێزە گرێبەستییەكانی حەشیمەتی مانگی سووری ئیلام كە ماوەی 6 مانگە مووچەیان وەرنەگرتوە، بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین سهبارهت بهو دۆخه لە چوونه سەر كارەكانیان خۆیان پاراستو لە شوێنی ئهم ئیدارهیه كۆبوونەوە.
هەر هەمان ڕۆژ لە شاری سنەش، كرێكارانی شیركەتیی شارەداریی ناوچەی ١ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بابەت پێشێلكرانی مافەكانیان خۆپێشاندانێكیان وەڕێ خست.
ئەم كرێكارانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بابەت پێنەدرانی حەقی پاداشو ساڵانەو مووچەی مانگی خاكەلێوەیان لە بەردەم شارەداریی ناوچەی ١ی سنە هەڵكەوتوو لە شەقامی ١٧ی شەهریوەر كۆبوونەوەو داوای دەستبەربوونی مافەكانیان كرد.