تاڵیبان بەدەرکردنی بڕیارنامەیەکی نوێ، ئیجازەنامەی شۆفێری و ماشین لێخوڕینی بۆ ژنان قەدەغە کرد.
هەواڵدەریی فەرانسە، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە زاری سەرچاوەکانی ئەفغانستانەوە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە؛ دەوڵەتی ئیسلامیی تاڵیبان، دەرهێنانی هێڵاننامەی ماشین لێخوڕینی بۆ ژنان قەدەغە کردووە و ڕایگەیاندووە کە ژنان نابێ چیدیکە ماشین لێبخوڕن.
هەواڵدەریی فەرانسە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی چەند کارناسی بەشی ڕاهێنانی شۆفێری ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی تاڵیبان لە هرات کە یەکێک لەشارە گەورەکانی ئەفغانستانە داوایان لە ڕاهێنەران و ئیدارەی هاتوچۆی ئەو هەرێمە کردووە کە دەرهێنانی هێڵاننامەی شۆفێری بۆ ژنان ڕابگرن و هەر کەس سەرپێچی لەو بڕیارە بکا بە توندترین شێوە سزا دەدرێ.