ڕاوێژكاری كاروباری نێودەوڵەتیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی سویس ڕایگەیاند كە دەبێ بەشار ئەسەد تا كۆتایی دەورەی سەركۆماریی ٧ ساڵەی خۆی، یانی تا ٥ ساڵی دیكەش لە دەسڵاتی سووریەدا بمێنێتەوە.
ویلایەتی گوتوویەتی لە ڕوانگەی كۆماری ئیسلامییەوە، بەشار ئەسەد لە ٢ ساڵ لەمەوبەرەوە وەك سەركۆماری قانوونیی سووریە هەڵبژێردراوەتهوهو پێویستە تا كۆتایی خولی ٧ ساڵەی سەركۆمارییهکهی لە دەسەڵاتی ئەم وڵاتەدا بمێنێتەوە.
ویلایەتی ڕۆژی ١٤ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووش بەشار ئەسەدی بە هێڵی سووری ئێران زانیبوو و ڕایگەیاندبوو كە كۆماری ئیسلامی قەت لەگەڵ ئامریكا لەسەر سووریە پێك نایەو بە تەمای ئەوەش نییە لە مەیدانی شەڕ و سیاسەتدا پشتی بەشار ئەسەد چۆڵ بكا.
پێشتر كەماڵ خەرازی، سەرۆكی شوورای ستراتژیكی پێوەندییەكانی دەرەوەش، مانەوەی بەشار ئەسەد تا كۆتایی خولی سەركۆماریی ئهم دهورهیهی بە هێڵی سووری كۆماری ئیسلامی زانیبوو.
بەم حاڵەش حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ٢٩ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو كە كۆماری ئیسلامی نایهەوێ تا هەتایە بەشار ئەسەد لە دەسڵاتدا بهێڵێتەوە.
قسە و ڕادەربڕینی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە حاڵێك دایە كە جاش ئێرنێست، وتەبێژی كۆشكی سپی گوتبووی تا ئەم كاتەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتی سووریەدا بمێنێتەوە، شەڕ و نائارامیش لەم وڵاتە هەر دەمێنێ.
شایانی باسه شەڕی ٥ ساڵە لە سووریە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار كەسی بە كوشت داوەو بۆتە هۆی ئاوارە بوونی ٥ میلیۆن هاووڵاتیی ئەم وڵاتە.