ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور: لە نوێترین پلەبەندیی جیهانیی ئازادیی ڕاگەیاندن، ئێران لە پلەی ١٧٨م دایە.
ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بانەمەڕ، لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕاگەیاندن، لە نوێترین پلەبەندیی جیهانیدا دۆخی ئازادیی ڕاگەیاندنەکانیان لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا بڵاو کردەوە و لە پلەبەندییەدا، تەنیا ئەریترە بە پلەی ١٧٩ و کورەی باکوور لە ڕیزبەندی ١٨٠ سەبارەت بە دۆخی ئازادیی ڕاگەیاندنەکان لە دۆخی خراپتر لە ئێراندان.
لەو پێوەندییەدا هەواڵنێرانی بێسنوور سەبارەت بە “دەورانی نوێی جەمسەربەندی بۆ جیهان و ئازادیی ڕاگەیاندن هوشداریاندا و وتیان ٢٨ وڵات لە دۆخێکی “زۆر خراپ” لە بوواری ئازادیی ڕاگەیاندندان.
جێی ئاماژەیە کە ئێران، ساڵی ڕابردوو لە ڕیزبەندی لە بوواری ئازادیی ڕاگەیاندن لە پلەی ١٧٤ دابووە و ئەمساڵ چوار پلە دابەزیوە و لە پلەی ١٧٨م دایە.