چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەقز لەلایەن داداگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ١٠ مانگ بەندکران حوکم درا.
“زەمانە زێویە” چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز کە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو، چەند ڕۆژ پێش لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیم، حوکمی ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
زەمانە زێویە تەمەن ٢٩ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ماف ناسی” پەیام نوور”ی سەقز، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و پاش ٣٣ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو دایکی منداڵێکی ٤ ساڵانە و لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەسبەسەر بووە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.