لە بەردەم ئیتلاعاتی ورمێ لاوێکی کورد خەڵکی ورمێ ئاگری لە ماشینی بەرپرسێکی ئیتلاعاتی رێژیم بەردا.
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لاوێکی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم ئیتلاعاتی رێژیم لە شاری ورمێ ئاگری لە ماشینی بەرپرسێکی رژیم بە ناوی “موحێبی” بەردا و سووتاندی.
ئەم لاوە کوردە کە هێشتا ناسنامەی روون نەبووەتەوە هەر دوای ئاگر تێبەردانی ماشینی ئەو بەکرێگیراوەی رێژیم دەستی دایە نووسینی مەرگ و نەمان بۆ خامنەای لە سەر دیواری ئیتلاعاتی رێژیم.
هێزە دژە مرۆییەکانی رێژیم دوای ئەم رووداوە هێرشیان کردە سەر ئەم لاوە و بە ئەشکەنجەوە دەسبەسەریان کرد و هێشتا چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە کوردە دیار نییە .
شایەتحاڵێک لەم بارەوە دەڵێ کە ئەم لاوە لەو رێگایەدا تێدەپەڕێ و لە لایەن ئەو بەرپرسە بەکرێگیراوەوە سووکایەتی پێدەکرێ، لاوەکەش لە وڵامی ئەم سووکایەتیەدا ئاگر لە ماشینی ئەم کەسە بەردەدا.