بەشێک لە گوندەکانی سنە لە ئاوی خاوێن بۆ خۆاردەنەوە بێ بەشن و چەن ساڵە بەڵێنی کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە جێبەجێ نەکراوە.
بەشێک لە گوندەکانی سنە لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن و لەو پێوەندەییەدا کاربەدەستانی ڕێژیم هیچ هەوڵیکیان بۆ چارەسەریی ئەو گرفتە نەداوە.
وەحید ڕەزایی سەرۆکی شورای ئیسلامی لە پارێزگای سنە، بەئاماژە بە کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەکان وتی: تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی گرفتی پیسیی ئاوی خواردنەوە و کەمئاویی گوندەکانی پارێزگای سنە نەدراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ١٠ گوندی شاری قوروە کە ڕێژەی دانیشتوانەکانیان دەگاتە ٢٠ هەزار کەس لە ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە بێ بەشن و هەروەها هاوڵاتیانی بەشێک لە گوندەکانی سەر بە شاری سەقزیش ئەو گرفتەیان هەیە.