وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە وتووێژێکدا وتی: ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ پشتیوانیی لە میلیشیا تێرۆریستەکانی ناوچەکە دەکا.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، جان کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا، پرسیاری لێکراوە کە پیلانی سپای تێرۆریستی قودسی پاسداران بۆ تێرۆری ژێنێراڵێکی پلە بەرزی ئەمریکایی لە ئاڵمان تا چەند ڕاستە؟ لە وڵامدا وتی؟ سپای پاسداران هەموو هەوڵی خۆیدا دەدا بۆ تێرۆرکردنی بەرپرسانی ئەمریکایی، ئەگەر پیلانێکی لەو شێوەیەش هەبووبێ پووچەڵ کراوەتەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی میلیشیا تێرۆریستیەکانی.
لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا وتی: سپای تێرۆریستی پاسداران هەوڵی تێرۆریستیی لەوە خراپتری داوە و پیلانی تێرۆری لەوە گەورەتری داڕشتووە و لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە پووچەڵ کراوەتەوە، کۆماری ئیسلامیی کەڵک لە هەموو ڕێگەیەک وەردەگرێ بۆ کردەوەی تێرۆریستی و نابی لە ئاستی پیلانەکانی ئەو ڕێژیمەدا کەمتەرخەم بین.