ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: لەگەڵ دەسپێکی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەس مەدەنی کوژراون.
ناوەندی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئاماری کوژراوانی خەڵکی مەدەنی لە دەسپێکی شەڕی ئۆکراین و ڕووسیە لە ٣ هەزار کەس تێپەڕیوە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تا ئێستا ٣ هەزار و ١٥٣ کەس لە خەڵکی مەدەنیی ئۆکراین لەلایەن هێزەکانی ڕووسییەوە کوژراون.
کومیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە پێنج میلیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆکراینی لەو شەڕەدا ئاوارە بوون و ڕوویان کردووەتە وڵاتانی دیکە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیساریای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆربەی قوربانیانی ئەو شەڕە بە هێرشی مووشەکیی و هێرشی ئاسمانی کوژراون.