بەڕێوەبەری کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا: ڕێکنەکەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران باشترە لە ڕێککەوتنێکی خراپ.
باب مێنێندێز، سێناتۆری دێموکرات و بەڕێوەبەریی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا، لە وتوێژێک لە گەڵ “فاکس نیوز”دا وتی:”بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی ساڵی ٢٠١٥ ناسراو بە “بەرجام” توانایی تەواوی بۆ سنووردار کردنی چالاکییە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران نییە و ڕێکنەکەوتن لەگەڵ ئەو ڕێژیمە باشترە لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی خراپ لەگەڵ ئەو وڵاتە”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ڕێککەوتنی ناسراو بە بەرجامدا نەپڕژاونەتە سەر چالاکیی مووشەکیی ئێران، و بۆ پێشگرتن بە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکیی، ئەمریکا دەبێ پەروەندەی مووشەکیی ئێران، پێتاندنی ئۆرانیۆم و توانایی تەقینەوەی ناوکیی”ی، ئەو وڵاتە تاووتوێ بکا.
مێنێندێز لە کۆتایی وتوێژەکەیدا وتی ڕێککەوتنێک کە ئەو سێ بابەتەی کە باس کرا لە خۆنەگرێ وڵامدەر نابێ.