پاش پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەستی دوو مانگەی ڕاگەیێندراو لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە یەمەن، بەرپرسانی یەمەنی هەڕەشە لە میلیشیا حووسییەکان دەکەن.
حەموود بێن عەزیز، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی یەمەن، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەگەر میلیشیا حووسیەکانی سەر بەرێژیمی ئێران پێبەند نەبن بە ئاگربەستەوە هێزە سەربازییەکانی دەوڵەتی یاسایی یەمەن بۆ شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەگەڵ ئەو گرووپە میلیشیایە ئامادەیە.
هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن” سەبا” لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە ئەرتەشی یەمەن لە پارێزگای مەرئەب خەریکی خۆ ڕێکخستنەوە و خۆ ئامادەکردنن بۆ شەڕ لەگەڵ میلیشیا حووسیەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و هەروەها فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی یەمەن ڕایگەیاندووە کە، بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پاراستنی ئەمنییەتی هاووڵاتییانمان لە یەمەن هەموو هەوڵێک دەدەین.