دەرهاویشتنی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەمریکا و ئەو پێداگرییانەی ڕێژیمی ئێران بۆتە هۆکارێک بۆ ڕاوەستان و گەیشتن بە بونبەستی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەسەربارودۆخی خراپ و ڕاوەستانی وتوویژە ناوکییەکانی ڤییەن بۆ بووژانەوەی رێککەوتنی ناوکیی، لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاییەوە کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بێ لە ڕاپۆرتیکدا ڕایگەیاندووە کە؛ ئێران داواکاریی دیکەی لە رێککەوتنی بەرجام هەیە کە هیچ پێوەندییەکیان بەو ڕێککەوتنەوە نییە بە تایبەتی دەرهاویشتنی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەمریکا و ئەو پێداگرییانەی ڕێژیمی ئێران بۆتە هۆکارێک بۆ ڕاوەستان و گەیشتن بە بونبەستی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن.
ڕۆیتێرز لەزاری دێپلۆماتە ئورووپاییەکانەوە لەدرێژەی راپۆرتەکەیدا دەڵێ: دیپلۆماتە ئورووپاییەکان هیوایان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لەدەست داوە.
شایانی باسە کە لە کاتێکدا وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی گەیشتبووە قۆناغی کۆتایی لەسەر داواکاری ڕێژیمی ئێران بۆ دەرهاویشتنی ناوی سپای پاسدارانی ئەو ڕێژیمە لە لیستی ڕەشی گرووپە تێرۆریستیەکانی ئەمریکا، ئەو وتووێژانە تووشی کێشە بووە و گەیشتوەتە بونبەستیکی بی چارەسەر.