نۆ چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سەقز لە درێژەی گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر مامۆستایان بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کران.
لە درێژەی گوشار هێنان و ناچارکردنی مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، دادگای ئینقلابی سەقز، ٩ چالاکی سێنفیی مامۆستایان و فەرهەنگیانی ئەو شارەی بانگهێشت کرد و پەروەندەی بۆیان دروست کرد.
هەر لەو پێوەندییەد ڕۆژی شەممە سەڵاح سۆرخی، پاش بانگهێشتکردنی دەستبەسەرکرا و ٩ مامۆستای دیکە بە ناوەکانی ” ئاوات ڕەزەوی”، “لەیلا عەنایەت زادە”، “تاهیر قادرزادە”،”ئامانج ئەمینی”،”عەزیز مەرزی”،”ئەحمەد قادری”،”خالد عەبدۆڵڵاهی’،”سولەیمان عەبدی” بانگهێشت و لێپرسینەوە و هەڕەشەی دەرکردنیان لێکراوە. جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم ٤٠ مامۆستا و چالاکی سێنفی مامۆستایان لە دە شاری ئێران لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.