لە ڕەوتی ڕێوڕەسمێكدا لە بۆكانو به مهبهستی یارمەتیدانی ئهوكەسانەی نەخۆشیی شێرپەنجەیان هەیە، چهند میلیۆن تمەن یارمەتیی خەڵكی كۆ كرایهوه.
ڕۆژی یەكشەممە ٥ی بانەمەڕ لە ساڵۆنی سیمۆرغی بۆكان بە بۆنەی ڕێزلێنان لە ڕۆژی باوك بە ئامادە بوونی چینو توێژە جۆراوجۆرەكانی خەڵك ڕێوڕهسمێک به قازانجی نەخۆشە سەرەتانییەكان بەڕێوەچوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا خاتوو قورەیشی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئونجومهنی پشتگیری لە نەخۆشانی سەرەتانیی “سەبا”، ڕاپۆرتێكی لە بابەت كارو چالاكییەكانی ئەم ناوەندە پێشکێش کردو پێداگری لەسەر پێویستیی بەردەوامیی ئهو کۆڕو کۆبوونهوانه بۆ یارمهتیدانی نهخۆشهکانی توشبوو به به شێرپهیجه کرد.
لە بەشێكی دیكەی ئەم ڕێوڕەسمەدا فیلمێكی دێکۆمێنتی لە توشبووان به نهخۆشیی شێرپەنجە پێشان دراو، لە درێژەی بەرنامەكانی ئەم ڕێوڕەسمەدا چەند پارچە شێعر و مووسیقی بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێشكەشی ئامادەبووان كرا.
لەم ڕێوڕەسمەدا بە شێوەی سەمبولیك ١٠٠ داخڵە پووڵ فرۆشرا و هەروەها یارمەتیی نەغدیی چەند میلیۆن تمەنی لە لایەن خهڵکی بازاڕی، فەرهەنگیانو باقی چین و توێژەكانی كۆمەڵگا بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بەم نەخۆشانە كۆ كرایەوە.