نیشتمانپەروەرو دڵسۆزێکی حیزبی دێموکڕات لە گوندی دۆستاڵیی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی سێشهممه، کاک حەمەدەمین محەممەدی ناسراو بە حەمەدەمین شەشە، باوکی کاک عەبدوڵڵا دۆستاڵی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕات بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلات کاک حەمەدەمین لە سەردەمی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە تێکەڵ بە بزووتنەوەی کورد بووەو دوای رووخانی کۆماریش لە ساڵەکانی ٤٦-٤٧ ی هەتاوی پێوەندیی بە کاک سولەیمان موعینیو کادرەکانی دیکەی هەڵسووڕی حیزب لەو سەردەمدا بووە.
دوای ڕاپەڕینی ساڵی ٥٧ بە دژی ڕێژیمی پاشایەتی وەک ئەندامێکی چالاکو باوەڕپێکراوی حیزب لەلایەن حیزبەوە کراوەتە شوڕای گوندو ڕیشسپی ناوچهکەو بە بەردەوامی هاوکاریی حیزبو تیمهکانی پێشمەرگە لە ناوچەی کردوە.
کاک حەمەدەمین لەو ماوەیەدا سێ جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیراوەو فشاری زۆری خراوەتە سەر، بەڵام ئەو کۆڵی نەداوەو تا دوا هەناسەی ژیان دڵی بۆ خەباتی نەتەوەکەیو حیزبی دێموکڕات لێی دا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کاک حەمەدەمین دۆستاڵی دەکاو خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.