چالاکێکی کرێکاری و چوار مامۆستای قوتابخانەکانی کوردستان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کران
ڕۆژی شەممە ١٠ی بامەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەکانی رێژیمەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هەروەها لە درێژەی گوشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی رێژیم بۆ سەر مامۆستایەنی وانەبێژ، زۆر دڕندانە هێرش کرایە سەر مامۆستا “سەلاح سورخی”خەڵکی سەقز و ئەندامی یەکیەتی مامۆستایانی پیشەیی کوردستان و دەسبەسەر کرا، هێزەکانی رێژیم هێندێک کەرەستەی کەسی ئەم چالاکە فەرهەنگیەیان لە گەڵ خۆیان برد.
هەر لەو پێوەندییەدا نیوە شەوی ڕابردوو هێزە دژە مرۆییەکانی رێژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی سێ مامۆستای وانەبێژ و ئەندامی یەکیەتی مامۆستایانی مەریوان بە ناوەکانی “ئەسکەندەر لوتفی” “شەعبان محەممەدی” و “مەسعوود نیکخاهـ” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
جێگای ئاماژەیە هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا دەسیان داوەتە دەسبەسەر کردنی چالاکانی کرێکاری و مامۆستایان و تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ کەسیان دەسبەسەر و بانگهێشتی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کردووە و لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیان لێیان کردوە.