سەرۆککۆماری ئازەربایجان: ڕیژیمی ئێران ڕۆڵی سەرەکی لە هەناردە کردن و قاچاخی چەکوچۆڵدا هەیە بۆ ناوچە قەیراناوییەکانی جیهان و ناردنی چەکوچۆڵی ڕووسی بۆ ئەرمەنستان.
بەپێی هەواڵی “ئاناتۆڵی” لە زاری “ئیلهام عەلیۆف” سەرۆککۆماری ئازەربایجان، کە ئاماژەی بەوە کردەوە ڕیژیمی ئێران ڕۆڵی سەرەکی لە هەناردە کردن و قاچاخی چەکوچۆڵدا هەیە بۆ ناوچە قەیراناوییەکانی جیهان و ناردنی چەکوچۆڵی ڕووسی بۆ ئەرمەنستان دەڵێ: ڕێژیمی ئێران بە دروستکردنی تۆڕگەلێکی دەستکردی نێونەتەوەیی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێ لە پێشێلکردنی یاسا، شکاندنی بەڵێننامەکانی نێونەتەوەیی و پشتیوانیی ماڵیی تێرۆریزم، سپیکردنەوەی پارە، قاچاخی ماددەی هۆشبەر و هەناردەکردنی چەکوچۆڵ بۆ ناوچە قەیراناوییەکانی جیهان.