گابریێل نۆرۆنها، ڕاویژکاری تایبەتی پیشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، بەئاماژە بەبوونی پەرویز پەرەستوویی لە ئەمریکا دەڵێ: چۆن دەبێ ڤیزا بدرێ بە کەسێک کە پشتیوانیی لە تێرۆریستێکی نێونەتەوەیی دەکا.
گابریێل نۆرۆنها، ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بە ڕەخنەگرتنی توند لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بەهاتنی پەرویز پەرەستووی بۆ ئەو وڵاتە وتی: نازانم بۆ دەبێ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڤیزا بدات بە کەسێک کە پشتیوانیی لە گەورەترین تێرۆریستی جیهان دەکا و هەروەها ڕووبە کۆنگرەی ئەمریکا وتی: دەبێ کۆنگرەی ئەمریکا سەبارەت بەو کارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەو وەزارەتە بکا.
جێگەی ئاماژەیە کە ” سام ڕەجەبی” یەکێک لەدژبەرانی رێژیمی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڤێدیۆیەک لە چاوپێکەتنی خۆی لەگەڵ پەرویز پەرەستوویی و لە کاتێکدا کە “سام” لەسەر تێرۆریست قاسم سولەیمانی پرسیاری لێدەکا، ناوبراو زۆر توڕە دەبێ و بە توندی مستێکی لێ دەدا و مۆبایلەکەی فڕێ دەداتە سەر عەرەزەکە.
لەلایەکی دیکەوە بوونی پەرویز پەرەستووی لە ئەمریکا بۆ بەشداری کردن لە نمایش کردنی فیلمئ بەڵگەیی” هەزار و یەک ڕۆژ” لە بەرهەمهێنانی” حەبیب ئەحمەدزادە” ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی بەربڵاو لە ئەمریکا بووەتەوە.
لەهەمان کاتدا ڕۆژنامەی” جەوان” سەر بە سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران بە بلاوکردنەوەی وێنەی پەرویز پەرەستووی و تێرۆریست قاسم سولەیمانی، پەرەستووی بە بادیگارد و یاری بەوەفای سولەیمانی ناو دەبا.