تێمێک لە وڵاتی هولەند بەسەرپەرەستی و چاوەدێری دێوانی باڵای تاوانە نێونەتەوەییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەهەمبەر جینایەتەکانی شەڕ ڕەوانەی ئۆکراین دەکرێن.
ڤێلادێمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین، ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کاتێکدا هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیە بەدژی ئۆکراین لە ٦٦ەمین ڕۆژی خۆیدا درێژەی هەیە، بە هەواڵدەرییەکانی ئۆکراینی ڕاگەیاندووە کە سیاسەتەکانی ئۆکراین زۆر ڕوون وئاشکرایە و مل بۆ خواستە نابەجێیەکانی ڕووسیە ڕاناکێشی و دەبێ هەموو جینایەتکارەکانی ڕووسیە بدرێنە دادگای نێونەتەوەیی و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێ.
سەرۆککۆماری ئۆکراین هەروەها وتیشی: ئەرتەشی ڕووسیە بەدژی خەڵکی مەدەنیی ئۆکراین جینایەتیان کردووە و تەنانەت خەڵکی مەدەنیی ئەو وڵاتەیان کوشتووە کە لە یاسا نێونەتەوەییەکاندا ئەو کارەی بەرپرسانی رووسیە بە جینایەتی شەڕ دێتە ئەژمار و ئێمە داوا لە کۆمەڵگی نێونەتەوەیی و دادگای باڵای نێونەتەوەیی دەکەین کە ئەو جینایەتکارانە دادگایی بکا و سزایان بەسەردا بسەپێنێ.
قسەکانی سەرۆککۆماری ئۆکراین، هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی پۆلیسی کیێڤ سەبارەت بە دووزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بووچا هاتوەتە ئاراوە کە لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر تەرمی مردووەکان دیارە و دەبێ ئەرتەشی ڕووسیە باجی ئەو جینایەتەی بدا.
هەرلەم پێوەندییەدا وەزیری دەرەوەی هولەند ڕایگەیاند کە تێمێکی لێکۆڵینەوە بەسەرپەرەستی و چاوەدێری دیوانی باڵای تاوانە نێونەتەوەییەکان بۆ لێکۆڵێنەوە لە جینایەتی شەڕ ڕەوانەی ئۆکراین دەکرێن.